بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جۆزێپ بۆرێل سه‌رۆکی دبلۆماسی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: پێمانوانییه که کێشه‌ی کۆچبه‌ره نایاساییه‌کانی سه‌ر سنووری بیلاڕووسیا چاره‌سه‌ر بکرێت به دروستکردنی دیوارێکی جیاکه‌ره‌وه له‌نێوان بیلاڕووسیا و وڵاتانی تری یه‌کێتی ئه‌وروپا.
ئه‌م لێدوانه‌ی بۆرێک له کاتێکدایه که ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌دا و لیتوانیا و لاتیڤیا داوایان له یه‌کێتی ئه‌وروپا کردبوو بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت ئاماده بکه‌ن بۆ دروستکردنی دیوار له‌نێوان سنووره‌کانیان له‌گه‌ڵ بیلاڕووسیا.
سه‌رۆکی دبلۆماسی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌م به ته‌له‌فزیۆنی (فڕانس 24)ی ڕاگه‌یاند: ئێستا له ئه‌وروپا دیواری زۆر هه‌ن وه‌ک دیواره‌که‌ی شاری به‌رلین، به‌ڵام کێشه‌ی کۆچبه‌ران به‌م میکانیزمه چاره‌سه‌ر نابێت.
ئه‌مه له کاتێکدایه که چه‌ند ڕۆژێکه به هه‌زاران کۆچبه‌ر له سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا گردبوونه‌ته‌وه و گیریان خواردووه و ئاواته‌خوازن به‌م ڕێگه‌یه بچنه نێو خاکی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵه‌ند به هه‌زاران سه‌ربازیان له‌سه‌ر سنووری بیلاڕوویسا کۆکردۆته‌وه به مه‌به‌ستی ڕێگری‌کردن له چوونی ئه‌م کۆچبه‌رانه بۆ نێو خاکی وڵاته‌که‌یان.
342/